بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوای لە خەڵکی تورکیا کردووە کە لە کاتی دەنگدان وەڵامی ئەم 5 پرسیارە بە ڕاستگۆیانە بدەنەوە.
ناوبراو وتی: ئایا ئەوانەی کە پێش هەڵبژاردنەکان بەڵێکی خانووی بێ بەرامبەریان بە زیانلێکەتووانی بومەلەرزەکەدا و پاشان ئەوانیان لە هوتێلەکانی خۆیان دەرکرد، شیاوی ڕێزلێنانن؟
پرسیاری دووەمی ئەردۆغان لە خەڵکی تورکیا ئەمەیە کە ئایا کەسێک کە لە ژیانی ئیداری و سیاسی خۆیدا ئیشی چاکەی بۆ خەڵک نەبووە، ئێستا بۆ ئەوان سوودێکی دەبێت؟
سێهەم پرسیاری ئەردۆغان لە بەشداربووانی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەوەیە کە ئایا متمانەتان بەو کەسە هەیە کە دانی بەوەدا ناوە بەشداریی لە پیلانەکەی گویلەن لە 17 تا 25 ی کانوونی یەکەمی 2013 لە دژی مندا کردووە؟
ئەردۆغان هەروەها پرسیاری کردووە کە ئایا چاوەڕوان دەکەن هەڵمەتی دژ بە تیرۆریزم بە سەرکردایەتی کەسێک کە بەڵێنی ئازادی سەلاحەدین دەمیرتاش وەک هۆکاری ڕووداوەکانی 6 تا 8 ی تشرینی یەکەمی دیاربەکر و کوژرانی 51 کەسی داوە، بەردەوام دەبێت.
کۆتا پرسیاری سەرۆک کۆماری تورکیا ئەوە بوو کە ئایا دەتوانن متمانەیان بەو کەسە هەبێت کە بۆ زاڵبوون بە سەر ڕکابەرەکانیدا پەنای بۆ هەموو جۆرە هەنگاوێکی وەک باجگرتن، هەڕەشە، گوشار و بڵاوکردنەوەی تۆمارە دەنگییەکان هێناوە؟
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی: ئێمە ناتوانین داهاتووی منداڵەکانمان ڕادەستی کەسێک بکەین کە ڕۆژانە تووشی گۆڕانکاری دەبێت، ئەوەی کە دوێنێ بە سوودی دەزانی، ئەمڕۆ بە ڕەش ناوی دەبات، ئەوەی کە دوێنێ باسی دەکرد ئەمڕۆ حاشای لێدەکات، بە دڵنیاییەوە کە نابێت بە وەها کەسێک متمانە بکرێت.
ناوبراو وتی: ئەڵبەت خەڵکی تورکیا لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان بە پێدانی 323 کورسی پەرلەمانی و لە سەدا 49.5 ی دەنگەکانی سەرۆکایەتی بە ئێمە، ئیرادەی خۆیان پیشانداوە./.