جام کوردی | JAMEKURDI
یه‌ك شه‌ممه‌, ئه‌یلول 24, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home وتووێژ

گرنگی کەوتنی شاری باخموت / ئایا هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کاریگەری هەیە؟

جام کوردی – شارەزایەکی کاروباری ڕووسیا وتی: ئەمڕۆ شەڕەکان بە پێی دوایین تەکنۆلۆژیای سەربازی بەرەو پێش دەڕۆن و بەم هۆیەوە ڕەنگە ئۆکراینا بەو چەکانەی کە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا وەریگرتووە، ئامادەی هێرشی سەر ڕووسیا بێت.

ئایار 22, 2023
in وتووێژ
0
گرنگی کەوتنی شاری باخموت / ئایا هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کاریگەری هەیە؟
0
SHARES
10
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میرقاسم موئمنی شارەزا لە کاروباری ڕووسیا لە شرۆڤەی ڕەهەندەکانی ڕاگەیاندنی کەوتنی باخموت، وتی: بۆ لێکدانەوەی دۆسیەی باخموت دەبێت دوو تێڕوانین یان دوو لێکدانەوە تاوتوێ بکەین. یەکەم ئەوەی کە ئەم شارە لە گەڵ ناوچەکانی وەک ماریۆپۆڵ و خێرسون کە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینادان، گرنگییەکی زۆری هەیە و بەم هۆیەوە بۆ ڕووسیا و بۆ ئۆکرایناش زاڵبوون بە سەر ئەم شارەدا لە ڕووی سەربازی و ئابورییەوە گرنگە. دووەم بۆ ناوبانگی ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا وەک پشتیوانی ئۆکراینا دەگەڕێتەوە، بە واتای ئەوەی کە بۆ ڕووسیا و بۆ ئۆکراینا گرنگە کە ئەم شارەیان بە دەستەوە بێت بەڵام خاڵێکی شاراوە ئەوەیە کە ئایا ناوەندی شارەکە کەوتووەتە دەستی هێزەکانی ڕووسیا یان بە تەنیا چواردەوری باخموتیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

ناوبراو وتی: بەم هۆیەوە سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ئەوەی ڕانەگەیاندووە کە ئایا باخموت بە تەواوی کەوتووە یان نە، بە واتایەکی دیکە هێشتا ڕاستییەکان لە نێوان ڕاگەیاندنی هەر دوو لایەنی شەڕەکەدا ماوەتەوە. بەدەر لەمانەش، ئەوەی کە وەک سیاسەتێکی گشتی لە ئاستی دیپلۆماسی و سەربازیدا گرنگە، ئەوەیە کە بانگەشەکەی گرووپی ڤاگنەر و سوپای ڕووسیا سەبارە بە کۆنتڕۆڵکردنی ئەم شارە لە کاتێکدایە کە وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا و تەنانەت ئەمریکا و هاوبەشەکانی دیکەی ئەوان لە ڕێکخراوی ناتۆ سەرقاڵی ناردنی جۆرەکانی چەک و کەرەستەی سەربازین بۆ ئۆکراینا. سەرکردەی وڵاتانی جی 7 یش لە کۆبوونەوەی خۆیان لە ژاپۆن جەختیان لە سەر بەردەوامی پاڵپشتی و هاوکارییەکان بۆ کیێڤ کردەوە. دەبێت ئەوەش باس بکرێت کە لە جیهانی ئەمڕۆدا شەڕی نێوان دوو وڵات یان دوو لایەن بە پێی دوایین تەکنۆلۆژیای سەربازی دەکرێت و بەم هۆیەوە ئەگەری ئەوەش لە ئارادایە کە ئۆکراینا بە پێی ئەو چەکانەی کە لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپییەوە بە دەستی گەیشتووە، ئامادەی هێرشی سەر ڕووسیا بێت.

ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە وتی: لە هەواڵ و وێنە بڵاوبووەکاندا بینراوە کە چەکەکانی ڤاگنەر و سوپای ڕووسیا بەراورد بەو چەکانەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ئۆکراینایان داوە، کۆن بوون و ئەگەری ئەوەش هەیە کە لە هەفتەکانی داهاتوودا هێزەکانی کیێڤ بە پێی باشتربوونی چەکەکانیان دژە هێرشەکان دەست پێبکەن، تەنانەت ئەگەری ئەوەش لە ئارادایە کە دژە هێرشێکی بەربڵاو لە دژی هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەی کرێمە هەبێت و ئەگەر ئەمەش ڕوو بدات بە دڵنیاییەوە کە ڕووسیا دەخرێتە ژێر گوشارەوە. خاڵێکی دیکە کە نابێت لەبیر بکرێت، ئەوەیە کە شەڕ بۆ خەڵکی ئۆکراینا بووەتە بابەتێکی نیشتمانی و بەرگری لە خاک، بەڵام بۆ سەربازەکانی ڕووسیا بابەت و دۆسیەیەکی دەرەکی هەژمار دەکرێت و تەنانەت ژمارەیەکی زۆر لەوان کێشەیان لە گەڵ ئەمەدا هەیە.

میرقاسم موئمنی وتی: لەم شەڕەدا بابەتی مرۆیی و ورەی سەربازەکان خاڵێکی گرنگە. دەبێت ئەوەش بوترێت کە ئەو چەکانەی لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە دراوەتە ئۆکراینا لە گەڵ چەکە ڕاستەقینەکان جیاوازییەکی زۆری هەیە، لە بەر ئەوەی کە وڵاتانی ئەورووپی نایانەوێت بەو چەکانەوە ڕاستەوخۆ خاکی ڕووسیا بکرێتە ئامانج و شەڕێکی هەمەلایەنە لە گەڵ مۆسکۆ بێتە پێشەوە. بەم شرۆڤەشەوە پێم وایە کە شەڕی ئۆکراینا وەک شەڕی ڤێتنامە و دەتوانین بڵێین کە ئەنجامەکەی لە پاش زیاتر لە ساڵێک زیاتر ڕوون دەبێتەوە. دەبێت ئاماژە بەوەش بدرێت کە کارگەکانی وەبەرهێنەری چەک و کەرەستەی سەربازی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا سوودێکی زۆر لە شەڕی ئۆکراینا دەبەن.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: ئەوەش پێویستە بوترێت کە بەشێک لەو چەک و کەرەستە سەربازییانەی کە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکراینا نێردراوە، ماوەکەی بەسەرچووە یان بەکارهێنانی ئەو چەکانە لەم سەردەمەدا باوی نەماوە، بەم هۆیەوە کارگەکانی وەبەرهێنەری چەک و کەرەستەی سەربازی هەوڵ دەدن بە ناردنی چەکی کۆن، شوێنگرەوەیان دابین بکەن و بەراورد بە ڕابردوو هێڵی وەبەرهێنانیان چالاکتر بووە. هەروەها ئۆکراینا بووەتە شوێنی تاقیکردنەوەی چەکی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕووسیا و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری چەک و کەرەستەی سەربازی سەرقاڵی کەڵک وەرگرتنن لە گۆڕەکانی شەڕی ئەو وڵاتە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەگەر لە پشکی بەشێک لە کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکانی چەک و کەرەستەی سەربازی بڕوانین، بە ڕوونی دەبینرێت کە پشکی ئەوان بەراورد بە ڕابردوو بەرز بووەتەوە و بەم هۆیەوە دەتوانین بڵێین کە بەردەوامی ئەم شەڕە لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکادا دەبێت./.

Previous Post

ئەردۆغان 5 پرسیار ئاراستەی دەنگدەرانی تورکیا دەکات

Next Post

پێدانی فڕۆکەی F16 بە ئۆکراینا؛چارەسەر یان بەردەوامی قەیران؟

Next Post
پێدانی فڕۆکەی F16 بە ئۆکراینا؛چارەسەر یان بەردەوامی قەیران؟

پێدانی فڕۆکەی F16 بە ئۆکراینا؛چارەسەر یان بەردەوامی قەیران؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

3 + ten =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020