بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترینی ئەو خۆراکانەش ئاماژە بەمانەی خوارەوە دەدرێت.
بەرهەمە سپیاییەکان کە سەرچاوەی کالسیۆمن و بۆ ددان، دەمار، ئێسک و تەندرووستی دڵ گرنگن.
تەواوکەرە خۆراکییەکان لە ژێر چاودێری پزیشکدا، وەک فۆلیک ئەسید، کالسیۆم و ئاسن.
میوە و سەوزە، دەوڵەمەندن بە فۆلیک ئەسید و بۆ تەندرووستی جگەر پێویستن.
ئاو، جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت و ڕێگری دەکات لەوەی تووشی قەبزی ببێت.
نۆک، دەوڵەمەندە بە پرۆتین و بۆ بونیادنانی ماسولکە گرنگە.
سپێناغ، دەوڵەمەندە بە ئاسن و یارمەتی زیادکردنی خرۆکە سورەکان دەدات.
گۆشت، ڕێژەیەکی زۆر لە ترشی ئامینۆی تێدایە و بۆ گەشەکردنی مێشک و بینایی چاو بەسوودە.
هێلکە، ڕێژەیەکی زۆر لە ئۆمێگا 3 ی تێدایە و یارمەتی گەشەی مێشک دەدات./.