بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سەر ڕێوڕەسمەکەی بارزان و بەشداری گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی، سەردانی کۆنسووڵخانەی ئێرانیان لە هەولێر کردووە و ئامانجی سەردانەکەش بۆ داوای لێبوردن بەو بۆنەوە بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بەشداری گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی، بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقی لە تاران کرد و ئەوەشی وەک پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ئەمنی ئەم دواییەی نێوان ئێران و عێراق ناو بردووە./.