بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەرامبەر لێدوانەکەی زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا کە ڕایگەیاندبوو باخموت هێرۆشیما وەبیر دێنێتەوە، هاتە دەنگ و وتی: باخموت و هێرۆشیمای ژاپۆن کە کرایە ئامانجی بۆردومانی ئەتۆمی، لە لایەن ئەمریکاوە ڕووخاون.
ناوبراو وتی کە ئەوەی لە ئۆکراینا ڕوو دەدات ئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتەکانی ئەمریکایە./.