بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلیڕەزا عەنایەتی یاریدەدەری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەک باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە سعوودیە دەستنیشان کرا.
ناوبراو یەکەم باڵیۆزی ئێرانە کە پاش نزیک لە 8 ساڵ پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە و بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان وەک باڵیۆزی ئێران دەچێتە ڕیاز./.