بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید ئەبوعەلی جێگری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی بۆ کاروباری فەڵەستین و ناوچە داگیرکراوەکان عەرەبی، وێڕای ئیدانەکردنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین، ڕژێمی داگیرکاری بە بەرپرسی ئەم تاوانانە ناو بردووە.
ناوبراو داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە کۆتایی بە بێدەنگی خۆیان بێنن و ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاڵپشتی نێودەوڵەتی لە گەلی فەڵەستین بگرنەبەر.
ئەبوعەلی داوای لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کردووە تا بەرپرسیاریەتی خۆیان بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە جێبەجێ بکەن و ڕێگری لە بەردەوامی و دووبارەبوونەوەی تاوانەکانی زایۆنیستەکان بکەن./.