بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوبراو لەساڵەکانی 1361 و 1362 وەکوو سەرۆکی ئەنتیکەخانەی بەرهەمە هونەرییە هاوچەرخەکانی تارانی پاش سەرکەفتنی کۆماری ئیسلامی هەڵبژێردرا و پاشان وەکوو کارناسی بەرهەمە هونەرییەکان چالاکی دەنواند.
ناوبراو یەکێک لە دەگمەن هونەرمەندانێ بوو کە بەرهەمەکانی لە ڕێوڕەسمی ساڵانەی حەراجی کریستیز بوونیان هەبوو و فرۆشراویشن.
کاشیان یەکێک لە قوتابییەکانی ڕێگا و ڕەوشت و مەکتەبی مامۆستای گەورە(فەرشچییان) بوو.
بەرهەمێکی ناوبراو لە ساڵەکانی 1986 بە نێوی Homag to omar khayyam بە بڕی پارەی 39.400 دۆلار فرۆشراوە و لە ساڵەکانی 2003 بەرهەمێکی دیکەی بە نێو Angels بە بڕی نزیکەی 22,500 دۆلار فرۆشراوە، بەرهەمێکیتری مامۆستا کاشیان لە ساڵی 2008 لە حەراجییەکی نێونەتەوەییدا، بێ هیچ نێو و عینوانێ ئامادە دەبێت و بە بڕی پارەی 22,500 دۆلار دەفرۆشرێت.