بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باقر ساعدی جێگری سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزارییەکانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەک شەممە 30 ی تەمموزی 2023 ڕایگەیاند کە 16 ملیۆن زیارەتکار ئەمساڵ بۆ یادی عاشورا سەردانی کەربەلایان کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بە پێی بەدواداچوونەکان، خزمەتگوزاری بۆ زیارەتکاران و دابینکردنی ئاسایشی ڕێوڕەسمی عاشورا لە ئاستێکی بەرزدا بووە.
ڕۆژی شەممە 29 ی تەمموزی 2023 هاوکات بووە لە گەڵ 10 ی موحەڕەم و بە بۆنەی یادی عاشورای ئیمام حوسێن (ع)، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی عێراق و وڵاتانی دیکە بەم بۆنەوە سەردانی کەربەلایان کرد./.