بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی سەردانەکەی بۆ پاکستان، ڕۆژی هەینی گەیشتە شاری کەراچی و پاش ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی، سەردانی مەزاری محەممەد عەلی جەناح دامەزرێنەری ئەو وڵاتەی کرد بە خوێندنەوەی سورەتی فاتیحە و دانانی تاجەگوڵینە ڕێزی لەو ڕێبەرەی پاکستان گرت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پاشان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ناونانی شەقامی ئیمام خومەینی (رە) لە شاری کەراچی کرد کە لە لایەن بەرپرسانی ئەو شارە گرنگەوە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە پێگەی جیهانیی دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران و وەک ڕێز و خۆشەویستی گەلی پاکستان بۆ بەڕێزیان ناو نراوە./.