بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی بزوتنەوەی حەماس بە بۆنەی شەهیدبوونی محەممەد ئەبو عەسەب لە کەمپی بەلاتە لە لایەن زایۆنیستەکانەوە، هاتووە کە پرۆژەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕیشەکێشکردن و لەناوبردنی خۆڕاگری خەڵک و بەجولەکەکردنی قودس و مزگەوتی ئەقسا ڕوبەڕوی شکست دەبێتەوە.
حەماس جەختیکردووەتەوە کە خوێنی شەهیدان بەرۆکی هێزە تیرۆریستییەکان لە شوێن بە شوێنی خاکی داگیرکراوی فەڵەستین دەگرێت./.