بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا ڕەحمەتیان شاخەوانی کرماشانی لە بەرنامەیەکی یەک ڕۆژەدا سەرکەوتووانە لە ڕێگەی ڕۆژئاواوە شاخی دەماوەندی بە بەرزی 5761 مەتر بڕی و لەم بەرنامەیەدا وێنەی مام جەلالی لە سەر بەرزترین شاخی ئێران هەڵکرد.
ئەم شاخەوانە کرماشانییە کە لە بەرنامەیەکی پێشوودا وێنەی مام جەلالی لە سەر بەرزترین شاخی وڵاتی فەرەنسا هەڵکردبوو، بەم شێوەیە خۆشەویستی خۆیی بۆ کەسایەتی خوالێخۆشبوو مام جەلال دووپات کردووەتەوە.
ڕەزا ڕەحمەتیان ڕایگەیاندووە کە بەنیازە وێنەی مام جەلال بباتە سەر بەرزترین شاخەکانی جیهان.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە تێچووی بەرنامەی سەرکەوتن بە سەر شاخەکانی فەرەنسا و ئێران لە سەر خۆی بووە و تێچوویەکی لە هیچ دامودەزگایەک وەرنەگرتووە./.