بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم بینایە لە کۆتایی سەردەمی قاجاڕییە لە لایەن سەردار ئەسعەد دەولە درووست کراوە و دواتر گەیشتووەتە کوڕەکە بە ناوی مەحمود خان ی زولفەقاری. بنەماڵەی زولفەقاری یەکێک لە بنەماڵە دەستڕۆیشتووەکانی شاری زەنجان بوون.
بیناکە لە ئێستادا بووەتە مۆزەخانەی مرۆڤناسیی زەنجان و لە سەردەمی قاجاڕییە شوێنی نیشتەجێبوونی دەسەڵاتداری زەنجان بووە.
خانووی زولفەقاری لە ساڵی 1996 لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێران تۆمار کراوە و ساڵی 2009 کراوەتە یەکەم مۆزەخانەی نیشتمانیی مرۆڤناسی لە شاری زەنجان./.