بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هاتنی زیارەتکارانی ڕێوڕەسمی ” اربعین ” ڕۆژانە لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانەوە زیارەتکاران هاتوونەتە خاکی عێراقەوە و تا ڕۆژی پێنج شەممە ئەم ئامارە 459 هەزار و 444 زیارەتکار بووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە کۆمیتەی باڵای دابینکردنی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئەمساڵ بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆ و بە جێگیربوونی هێزە ئەمنییەکان لە سەرجەم ناوچەکان چالاکی دەکات و بە ووشیاری تەواوی دەزگا هەواڵگری، ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات./.