بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاڤگەی پیران یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای کرماشان کە لە نزیک شاری سەرپێڵی زەهاودایە، بەرزییەکەی دەگاتە 150 مەتر و دیمەنێکی جوانی لە ڕووی گەشتیارییەوە بە ناوچەکە بەخشیوە.
تاڤگەی پیران کە بە ناوی تاڤگەی ڕێژاو دەناسرێت بەوە ناسراوە کە سێ نهۆمە، بە واتای ئەوەی کە تاشە بەردەکان ئەم تاڤگەیان کردووەتە سێ بەشەوە. ئەگەر بەرزییەکەی لە بەرزترین شوێنەوە لە بەرچاو بگرین، نزیکەی 150 مەترە. ئەگەر لە خواریشەوە بەرزییەکەی لە بەرچاو بگرین، دەگاتە بەرزییەکەی 100 مەتری.
بۆ گەیشتن بە تاڤگەی پیران دوو ڕێگا هەیە. ڕێگای یەکەم کە دەگاتە تاڤگەکە، دەبێت سەرەتا سەردانی گوندی پیران بکەیت، لە کرماشانەوە بەرەو سەرپێڵی زەهاو و گوندی پیران دەڕۆیت و پاشان لە جادەیەکی دیکەدا نزیکەی دوو کیلۆمەتر درێژە بە چوونەکەت دەدەیت و پاش کەمێک پیاسەکردنیش دەگەیتە تاڤگەی پیران.
ڕێگای دووەم کە دەگاتە سەرەوەی تاڤگەکە، لە گوندی ژاڵگەوە تێپەڕ دەبێت، ئەم گوندە کەوتووەتە قەزای داڵاهۆ./.