بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسیف جاسم خەتائی پارێزگاری کەربەلا ڕایگەیاند کە ژمارەی زیارەتکارانی ڕێوڕيسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبێت.
ناوبراو بە کەناڵی العهد ی ڕاگەیاند کە بە پێی ئەم پێشوازییەی ئەمساڵ، پێشبینی دەکرێت تا 10 ساڵی داهاتوو ژمارەی زیارەتکاران بگاتە 40 تا 50 ملیۆن کەس.
خەتائی وتی: کەربەلای پیرۆز لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشوازیی لە ملیۆنان زیارەتکار کردووە و تا ئێستا زیاتر لە 3 ملیۆن و 600 هەزار زیارەتکاری بیانی هاتوونەتە عێراق.
پارێزگاری کەربەلا وتی کە لە ڕێگای کامێراکان و سیستەمی کۆنتڕۆڵی تایبەت، ژمارەی زیارەتکاران دیاری دەکرێت و ئەمساڵ ڕێوڕەسمی چلە زووتر دەستیپێکرد و تەنانەت خانووەکانی کەربەلاش بوونەتە شوێنی پێشوازی لە خەڵک.
ناوبراو وتی کە ژمارەی زیارەتکارانی بیانی ئەمساڵ 5 ملیۆن کەس تێپەڕ دەکات و پێویستمان بە هوتێل و میوانخانە و ژێرخانی زیاتر لە کەرتی گەشتیاریدا هەیە./.