بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پارک جین وەزیری دەرەوەی کۆریای باشور ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکی تەلەفوونی لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: ئەو وڵاتانەی لە پرۆسەی گواستنەوەی پارەکانی ئێراندا ڕۆڵیان هەیە، لە پەیوەندی نزیکدان تا ئەم بابەتە بە تەواوی چارەسەر بکرێت.
ناوبراو وتی کە ئەم هەوڵەش پیشاندەری بەڵێنی کرداریی حکومەتی کۆریای باشورە بەرامبەر بە گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران.
پارک جین و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە سەر ئەوە ڕێکەوتوون کە هاوکارییەکانی نێوان کۆریای باشور و کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر بکەن./.