بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە کۆمپانی بڵاوگەی هێزی کارەبای ئەمریکا، کۆئەژمارە کاتییەکان پیشان ئەدات کە ئێستاکە کارەبای زیاتر لە 52 هەزار بەشدار لە ئەمریکا بە تەواوەتی بچڕاوە، زۆربەشی دەگەڕێتەوە بۆ پارێزگای فلۆریدا و شارەکانی تیلۆر، مێدیسۆن، هێمیلتۆن، سووانی، لافایت و دیسکی.
لە ئێستادا 9 شاری گەورەی پارێزگای فلۆریدا تووشی بچڕانی کارەبا بوون و لە شارەکانی دیکەشدا 50لەسەد تووشی هەمان کێشەن.
شایانی ئاماژەیە کە نزیکەی 50 هەزار بنەماڵە و بەشداریش لە پارێزگای کالیفۆڕنیا تووشی کێشەی بچڕانی کارەبا بوون و پارێزگای ئیندیانایش نزیکەی 30 هەزار بنەماڵەی تووشی هەمان کێشەی نەبوونی کارەبان و لە تاریکی تەواودا ژیان بەسەر دەبەن.
سەرەکیترین هۆکاری بچڕانی کارەبا لە پەرێزگای فلۆریدا، ڕوودانی بۆران ڕاگەیندراوە، بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە کە پاش تێپەڕ بوونی چەندین ڕۆژ لە ڕوودانی ئەو بۆرانە، هێشتاکوو ئەو کێشە چارەسەر نەبووە.