بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غوڵام ڕەزا ئەبازەری ڕاوێژکاری ڕۆشنبیریی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە پەیامێکدا ستایشی میوانداری کەم وێنەی عێراقییەکانی لە زیارەتکارانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) کرد.
لە پەیامەکەی ناوبراودا هاتووە ” لە بەرامبەر پێشوازی و میوانداری و خزمەتکردنی عێراقییەکان، لە بەرامبەر زیارەتکارانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع)، ئەوانەی لە ناوەندەکانی خزمەت گەیاندن ڕۆڵیان بینیوە، خەڵک و هۆزەکان، ئیدارەی مەزارگە پیرۆزەکان، مەرجەعیەت و کەسایەتییە ئائینییەکان، هێزەکانی ئاسایش، حەشدی شەعبی، بەرپرسانی حکومی، فەرمانبەرانی شارەوانی، پارێزگارەکان، هێزەکانی خۆڕاگری، فەرانبەرانی دەروازە سنورییەکان و هەرێمی کوردستان، دەست لە سەر سنگ و بە هەموو شێوازێک سەری ڕێز دادەنەوێنین و سوجدەی شوکر بە جێ دێنین “./.