بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە عێراق هەوڵی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییە هاوبەشەکە لە گەڵ ئێران دەدات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە جێبەجێکردنی ئەم ڕێکەوتنە لە پێناو خزمەت گەیاندنە بە بەرژەوەندییەکانی ئێران و عێراق و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
بڕیارە لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەدا گرووپە چەکدارییە تیرۆریستییەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان چەک بکرێن و بۆ کەمپەکانی ژێر چاودێری حکومەتی عێراق بگوازرێنەوە./.