بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی شەممە 9 ی ئەیلولی 2023 لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ستایشی میوانداری و خزمەتی عێراقییەکانی کرد بە گەل و حکومەتەوە لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) لە کەربەلای پیرۆز.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) ی بە نیشانەیەکی ئاسایش و سەقامگیری عێراق ناو برد.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا وتی کە میوانداری و خزمەت بە زیارەتکارانی ئیمام حوسێن (ع) دیمەنێکی ساڵانەی عێراقییەکانە کە تێیدا پابەندبوونی خۆیان بە پیرۆزی و بەها بەرزەکان پیشان دەدەن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕۆڵی لە جێگیربوونی ئاسایشی ناوچەکە بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد./.