بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بەم شێوازەیە:
هەڵئاوسانی گەدە:
ئەگەر بەردەوام گەدە تووشی هەڵئاوسان ببێت وەک پسپۆڕان دەڵێن، ئەگەر هەیە نیشانە بێت بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە.
لە دەستدانی حەزی خواردن:
لەدەستدانی ئارەزووی خواردن یان هەستکردن بە تێری دوای خواردن, دەتوانێت نیشانەیەکی دیکەی شێرپەنجەی هێلکەدان بێت.
پشت ئێشە:
لە کاتی دەستنیشانکردنی ئازاری پشتدا، دەکرێت هەندێک سەرلێشێواوی هەبێت کاتێک هیچ هۆکارێکی راستەوخۆ دیار نییە، بەڵام لەوانەیە نیشانەیەکی باوی شێرپەنجەی هێلکەدان بێت.
زۆر میز کردن:
لەوانەیە نیشانەی نەخۆشی شەکرە یان حاڵەتێکی تر بێت. بەڵام دەکرێت نیشانەیەکی شێرپەنجەی هێلکەدانیش بێت.
خوێنبەربوونی نائاسایی:
خوێنبەربوون لە نێوان سوڕی مانگانەدا یان تەنانەت دوای وەستانی سوڕی مانگانە، دەتوانێت نیشانەی شێرپەنجەی هێلکەدان بێت.
تێکچوونی بینین:
تێکچونی بینین، سەر ئێشە، قسەکردن بە قورسی، کێشە لە خەودا، لەدەستدانی هاوسەنگی لەش و سەرلێشێوان و دڵەکوتێ نیشانەن بۆ تووشبوون نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک./.