بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فاسۆلیا و پاقلەمەنییەکانی دیکە سەرچاوەیەکی نایابی پرۆتین و ریشاڵ و چەندین مادەی خۆراکی گرنگی ترن کە لەسەر بنەمای رووەک دروست دەکرێن و سوودیشی بۆ تەندروستی دڵ هەیە.
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کە یەکێک لە گەورەترین سوودەکانی فاسۆلیا و پاقلەمەنییەکانی تر کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵە.
ئەو توێژینەوەیانە دەریانخستووە پاقلەمەنییەکان ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش دادەبەزێنن و ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ زیاد دەکەن.
بە پێی لێکۆڵینەوەکان، پاقلەمەنییەکان ڕیشاڵ و دژە ئۆکسانی تێدایە، دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن و کەمکردنەوەی هەوکردنەکان.
هەروەها فاسۆلیا ڕێژەی شەکر لە خوێندا رێکدەخات، ئەمەش سوودێکی زۆری هەیە بۆ تووشبووانی شەکرە، ریشاڵ وا دەکات مژینی گلوکۆزی خوێن خاوتر بێت، بەتایبەتی دوای ژەمەکانی ڕۆژانە. زانراوە کە ئاستی شەکر لە خوێندا دوای خواردن بەرز دەبێتەوە.
هەروەها پاقلەمەنییەکان، لەوانەش فاسۆلیا سەرچاوەیەکی گرنگی پرۆتینی سەوزەیە، کە پێویستە بۆ دروستکردن و پاراستنی بارستەی ماسولکەیی، پرۆتینی سەوزەکان ڕێژەیەکی کەمتری ترشە چەورییە تێرەکانی زیانبەخشی تێدایە.
پاقلەمەنییەکان بەتایبەتی فاسۆلیا وات لێ دەکات هەست بە تێربوون بکەیت، چونکە رێژەیەکی باشی ریشاڵ و پرۆتینی تێدایە، ئەمەش وا دەکات گەدە بۆ ماوەیەکی درێژتر پڕ بێت و هاوسەنگی شەکری خوێن دەپارێزێت./.