بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلول گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل.
بە پێی ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ، تێکڕای ئەو نەوتەی عێراق کە لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلول هەناردەی کردووە، 2 ملیۆن و 504 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە و تێکڕای نرخەکەشی بۆ هەر بەرمیلێک 89 دۆلار و 203 سەنت بووە.
ئامارەکە ڕایگەیاندووە کە تێکڕای هەناردەی نەوتی خاوی بەسرەش گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 470 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی ئەم وڵاتە بۆ ئەردەن 300 هەزار بەرمیلە.
سۆمۆ پێشبینی ئەوەیکردووە کە هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلول بگاتە 105 ملیۆن و 111 هەزار بەرمیل و داهاتەکەشی 9 ملیار و 380 هەزار دۆلار بێت./.