بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “موحەمەد کازم ئال سادق” باڵیۆزی ئێران لە عێراقدا وتی پێشکەش کردنی جیدی لە لایەن پلە و پایەدارەکانی هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەی پەیوەندی هێڵی ئاسن بوونی هەیە.
ناوبراو ئەو وتووێژەی لەگەڵ هەواڵنێری فەرمی عێراق ئەنجام داوە و ئاماژەی کردووە کە پەیوەندی هێڵی شەمەندەفەری نێوان ئێران و عێراق تەنیا بە مەبەستی گەشتیاری و گواستنەوەی زیارەتکارەکان بە کار دێت.
ئال سادیق لە درێژەدا وتیشی : ” بڕیاری بێ سێ و دوو دەرکراوە کە ئەو پڕۆژەیە تەنیا تایبەت بدرێت بە گەشتیاری و هات و چۆی زیارەتکارەکانی هەر دوو وڵاتەکە.”
ناوبراو لەبارەی هاوبەشی ئێران لە پیشانگای و کونفرانسی نێودەوڵەتی ساڵانەی Health Expo lraq کە خولی سێهەمی لە پیشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بەڕێوەدەچێت، وتی: “کۆماری ئیسلامی ئێران پێشڕەوتی پزیشکی و زانستی زەق و بەرچاوی هەبووە و 17 کۆمپانی گەورەی دەوا و کەرەستەی پزیشکی ئێران بەشداری ئەو پیشانگەیان کردوون.
باڵوێزی ئێران لە عێراقدا هیوای خۆی دەربڕی سەبارەت بە گواستنەوی ئەزموون و زانیاری لەو بوارەدا و لە نێوان هەر دوو وڵاتەکەدا.
لە بواری ئێنرجیەوە ناوبراو وتیشی کە بابەتی غاز بەردەوام لە سەرەتای هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتەکەدا بووە و ئێران سەرەڕای هەناردەی کارەبا، بەردەوام غازی عێراق دابین دەکات و هەر ڕوژە 40 ملیۆن مەتری چوارپاڵو غاز هەناردەی عێراق دەکات