بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداری لە حەفتا و هەشتەمین کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرک دەکات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەم سەردانە سێ ڕۆژەدا لە کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتارێکی دەبێت و هەروەها لە گەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای چەند وڵاتێکی دیکەش کۆدەبێتەوە.
چاوپێکەوتنی ئێرانییەکانی نیشتەجێی شاری نیۆیۆرک لە ڕیزی بەرنامەکانی سەردانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی دەبێت./.