بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕویترز، پاش دووبارە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و ناردەی لە لایەن عەرەبستان و ڕووسیاوە، وێڕای ئەوەی نەرخی نەوتی هەڵکشا، ئەوا داخوازی بۆ نەوتی خاوی ئێران لە لایەن چینەوە کە وەک گەورەترین بەکارهێنەری نەوەی جیهان دێتە ئەژمار، ڕوو لە زیادبوون دەکات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە تاران بە هۆی هەبوونی گەمارۆکانی ئەمریکا، بەرهەمهێنان و ناردەی نەوتی خۆی زیادتر کردووەتەوە.
پاڵاوگە بچووکەکانی چین کە وەک “تی پات” نێوی لێ دەبرێ خەزنی خۆیان لە نەوتی ئێران پڕ کردووە تا لە وەرزی زیادبوونی داخوازی نەوت، سوود و بەهرەیەکی بەهێز دەستان کەوت بەڵام باڵاوگە گەورە دەوڵەتییەکان لەو بارەوە هۆشیارانەتر کار دەکەن.
کۆئەژمارەکانی ڕێکخراوەی ڕاوێژکاری FGE و ڤێرتێکسا پیشان ئەدات، ناردەی 1.5 بەرمیلی نەوتی ئێران گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوودا و 80لەسەدیشی ناردەی وڵاتی چین دەکرێت.
ئیمان ناسری بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست(ڕوژئاوای ئاسیا)ی ڕێکخراوەی FGE دەڵێت: ناردەی نەوتی ئێران بۆ چین دەتوانێت بۆ هەر ژۆژ 200 هەزار تا 300 هەزار بەرمیل بەرز ببێتەوە و لە 1.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا بگاتە 1.3 ملیۆن بەرمیل.
پلەدارێکی گەورەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕویتێرزی وت، ئەمریکا بەرداوامە لەسەر درێژەپێدانی بایکۆتەکان دژی پیشەی نەوت و پیترۆشیمی ئێران.
پەکین چەندین جار دژایەتی خۆی لەسەر بایکۆتەکانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە ڕاگەیاندووە و داخوازی لابردنی ئەو بایکۆتانەیە لەسەر وڵاتی ئێران.
بە پێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کاتێ بەرهەمهێنان لە ئێران بگاتە نزیکەی 3.6 ملیۆن بەرمیل بۆ هەر ڕۆژێک، ئەوا دەتوانێت نزیکەی 2 ملیۆن بەرمیل بۆ هەر ڕۆژ نەوتی خاو و هەروەها تراوی غازی ناردە بکات.