پەکین ڕۆژی هەینی گەمارۆی خستۆتە سەر دوو گەورە کۆمپانی تایبەت بە چەک و چۆڵی سەربازی ئەمریکی.
لە درێژەی ساڵی ڕابردوودا چین چالاکی سەربازی خۆی لە دەوروبەر و ئاقاری تایواندا زیاد کردۆتەوە لەوانە ناردنی کەشتی و فڕۆکەی جەنگی.
تایوان وەکوو بەشێک لە چین دێتە ئەژمار کە داخوازی سەربەخۆیی دەکات و ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی و هەموو وڵاتەکانی جیهانیش ئەو داخوازییە بە فەرمی نازانن.
هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوەی بیرۆکەیی ئەمریکا کە لەم دوایینانەدا بڵاو بووەتەوە ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکات، سەرەڕای یارمەتی سەربازی ئەمریکا بۆ تایوان، ئەرتەشی تایوان قەت هێزی بەرگری بەرانبەر بە ئەرتەشی چینی نییە، هەڵسەنگاندنی ئەو ڕێکخراوە(ڕێند) پیشان ئەدات کە تایوان دەبێ جێبەجێکاری زۆرتر ئەنجام بدات بۆ بەرگریکردن لە هێرشی چین.