بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوە پزیشکییەکان ئاشکرایان کردووە کە پەیوەندی هەیە لە نێوان شەکرەی جۆری دووەم و لایەنی دەروونی مرۆڤ و پەیوەندییەکە دوو لایەنەیە، بە واتای ئەوەی کە دەروونی مرۆڤ یەکێکە لەو هۆکارە مەترسیدارانەی ئەگەری توشبوون بە شەکرەی دووەم زیاد دەکات و توشبوون بە شەکرەش کاریگەری دەروونیی لە سەر مرۆڤ دەبێت.
نەخۆشی شەکرە هۆکارە بۆ توشبوون بە خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، ناڕێکی سیستەمی خۆراک و فشاری دەروونی. دەکرێت لە ئەنجامی ئەم هۆکارانەش، کەسەکە چەند گۆڕانکارییەک بە سەر هەڵسووکەوت و بیرکردنەوەیەدا بێت.
ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن، زوو تووڕە و بێزار دەبن و تووشی بێهێزی دەبن و ناتوانن بە باشی سەرنج بخەنە سەر ئەرکەکانیان، ئەوان میزاجی دەبن و لە گەڵ ئەوەدا هەست بە تاوان دەکەن و لە هەندێک حاڵەتی دەگمەنیشدا دەکرێت بیر لە خۆکوشتن بکەنەوە.
گرنگە ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن، ئەگەر هەست بەم نیشانانە بکەن، ل ەگەڵ ڕاوێژکارانی دەروونی قسە بکەن و دەکرێت بە یارمەتی ڕاوێژکارەکەی بتوانێت مامەڵە لە هەڵ ئەو دۆخە بکات و بیرکردنەوەی نەرێنیی نەبێت./.