بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلیڕەزا عەنایەتی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕیاز لە گەڵ عەلی یوسف بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە بۆ کاروباری کۆنسووڵی کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیازیان تاوتوێ کرد.
باڵیۆزی ئێران پێشتریش لە گەڵ وەلید خەریجی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە کۆبووە و پەیامی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ شا و جێنشینی ئەو وڵاتە ڕادەست کرد.
عەنایەتی ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە جیدی هەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعوودیە دەدات./.