بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژەران ڕایانگەیاندووە کە جگەرەی ئەلیکترۆنی کاریگەری خەراپ لە سەر کارەکانی مێشک و دەمارخانەکان و بە تایبەت لە سەر وردبینی و بیرکردنەوە درووست دەکات.
ئەو کەسانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن ناڕێکی لە کاری مێشک و بیرکردنەوەیاندا درووست دەبێت بەراورد بە کەسانی ئاسایی.
ئەو کەسانەی کە لە تەمەنی هەرزەکارییەوە دەستیان بە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی کردووە، کاریگەرییە خەراپەکانی لە سەر مێشک و سییەکانی ئەوان بەراورد بە کەسانی دیکە زیاتر دەبێت.
پسپۆڕانی بواری تەندرووستی نیکۆتینی ناو جگەرەی ئەلیکترۆنی بە ژەهری مێشک ناو دەبەن کە زیاتر بە ناو خانەکانی مێشکدا بڵاو دەبێتەوە و بەراورد بە جگەرەی ئاسایی زیانی زیاتری دەبێت و ڕێنمایی خەڵک دەکەن کە جگەرەی ئەلیکترۆنی بەکار نەهێنن./.