بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی گوێز دەتوانین ئاماژە بەمانەی خوارەوە بدەین.
پڕە لە مادەکانی دژە ئۆکسان کە مادە ژەهرەکان دوور دەخاتەوە.
بە سەرچاوەیەکی باشی چەوری ئۆمێگا 3 دادەنرێت.
توانای کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی ناو جەستەی هەیە.
تەندرووستی ڕیخۆڵە پەرەپێدەدات.
لە مەترسییەکانی هەندێک نەخۆشی شێرپەنجە مرۆڤ دەپارێزێت وەک مەمک، پرۆستات و کۆڵۆن.
کۆنتڕۆڵی کێش دەکات.
یارمەتی ڕاگرتنی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو دەدات و مەترسییەکانی کەم دەکاتەوە.
فشاری خوێن کەم دەکاتەوە.
پرۆسەی چوونە تەمەن ڕێکدەخات و تەندرووستی دەکات.
پاڵپشتی لە باشترکردنی چالاکییەکانی مێشک دەکات.
چەوری ناو خوێن ڕێکدەخات./.