بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕاپۆرت و هەواڵی میدیاکان بە تایبەت میدیایەکی ئەمریکیی بە درۆخستەوە کە باسیان لە ئەگەری داڕمانی بەنداوی موسڵ و دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکەی شاری درنەی لیبیا کردووە. دڵنیایی ئەوەشی داوە کە بەنداوەکە هیچ مەترسییەکی لە سەر نییە.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە بەنداوی موسڵ بە شێوازێکە کە لە ئەگەری بارینی هەر ڕێژەیەکی باران، دەتوانین ڕوبەڕوی ببینەوە و بە ئاسوودەییەوە پاشەکەوتی بکەین.
تۆڕی نەشناڵ جئۆگرافیکی ئەمریکی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە ئەگەری داڕمانی بەنداوی موسڵ بووەتە مەترسی سەرهەڵدانی کارەساتێکی مرۆیی و تا ئێستا بەردەوام لە سەر ئەمەش هۆشداری دراوە./.