بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ چارەسەرکردنی پرخەی بێزارکەر، چەند ڕێگایەک پێشنیار دەکرێت کە بریتین لە:
دابەزاندنی کێش:
ئەگەر کێشت زۆر بەرزە، بە تایبەت لە دەوروبەری ناوچەی مل، ئەمە هۆکارێکە بۆ پرخەکردن لە کاتی شەواندا، بۆیە لەم دۆخەدا دابەزاندنی کێش لەوانەیە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی ئەو پرخەیە.
لە سەر لا خەوتن:
هەوڵ بدە لە سەر لا بخەوە، لە بەر ئەوەی کە باشترین شێوازی خەوتنە و ناهێڵێت زمان بەر پشتی دیواری قوڕگ بکەوێت.
ئەگەر لە سەر پشت دەخەویت، سەرینەکەت بەرز بکەرەوە:
ئەگەر ناتوانیت لە سەر لا بخەویت ئەوا لە سەر پشت بخەوە، سەرینەکەت تۆزێک بەرز بکەرەوە یان ئەگەر توانیت دوو سەرین لە ژێر سەرت دابنێ.
دوورکەوتنەوە لە نێرگەلە و جگەرەکێشان:
بە دوورکەوتنەوەت لە نێرگەلە و جگەرەکێشان، ماسولکەکان باشتر دەحەوێنە و پرخەکردن کەم دەبێتەوە.
دەسکەوتنی ماوەیەکی باشی خەوتن:
خۆت بپارێزە لە کەم خەوی و خەوتن لە کاتی درەنگدا، لە بەر ئەوەی کە ئەگەر تێر خەو نەبیت ماسولکەکان لاواز دەبن و ڕەنگە پرخەکردن زیاتر ببێت.
وەرزشکردن:
مەشقکردن یارمەتی جەستە دەدات بۆ نەهێشتنی پرخەکردن و ماسولکەکان بەهێز دەکات و ڕێگری لە نەرمبوونیان دەکات.
سەرینەکەت زوو زوو بگۆڕە و ڕێگا مەدە کۆن ببێت.
ئاوی زۆر بخۆرەوە و مەهێڵە جەستەت وشک ببێتەوە./.