بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا باس لەو سێ ڕێگایە دەکرێت کە دەتوانن یارمەتیدەری ئەوە بن مێشک بە گەنجی بمێنێتەوە.
یەکەم:
ڕۆژانە بۆ ماوەی 8 کاتژمێر بخەوە، هیچ شتێک وەک ڕێکبوونی سیستەمی خەو کاریگەری ئەرێنی لە سەر خانەکانی مێشک نییە. یارمەتی نوێبوونەوەی خانەکانی مێشک دەدات و بەردەوام بە چالاکی دەیهێڵێتەوە.
دووەم:
چالاکی جەستەیی. وەک پیاسەکردن، وەرزشکردن، بە پێ ڕۆیشتن و هەر شتێک جوڵە بە جەستە بدات، سوڕی خوێن چالاک دەکات و مێشک دەپارێزێت.
سێهەم:
گوێگرتن لە مۆسیقا. یارمەتیدەرە بۆ ئارامبوونەوەی مێشک. هەروەها یادەوەری بەهێز دەکات. باشترە مرۆڤ خۆی فێری ژەنینی ئامێرێکی مۆسیقا بکات، لە بەر ئەوەی کە سەرنج زیاتر دەکات./.