بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ ئەوەی کە پێست تووشی خوران و وشکبوونەوە نەبێت و زیانی پێنەگات لە کاتی لابردنی موودا، دەبێت چەندین هەنگاوێکی گرنگ جێبەجێ بکرێت کە لە درێژەدا ئاماژە بەوانە دەدرێت.
پێشتر پێستت پاک بکەرەوە لە پێستی مردوو.
لە سەر پێستی وشک مووەکانت لا مەدە و لە سەرەتادا شێداری بکەرەوە و بچۆرە حەمامێکی گەرمەوە.
بزانە چ شتێک باشترە بۆ ئەوەی مووەکانی پێ لابدەیت، هەندێک کەس بە گوێزان تووشی خورانی پێست دەبن، هەندێکی دیکەش دەکرێت نە شەمع پێستیان هەستیار ببێت.
لە کاتی لابردنی موودا بە ئاراستەی گەشەی مووەکە گوێزانەکەی لێبدە بۆ ئەوەی پێست نەوروژێت و سوور نەبێتەوە و بریندار نەبێت./.