بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی جزیرە ئەمڕۆ دووشەممە 18 ی ئەیلولی 2023 بە گێڕانەوە لە ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە قەتەر گەیشتنی پارە بلۆککراوەکانی ئێرانی ە بڕی 6 ملیار دۆلار بۆ چەندین بانکی دەوحە پشتڕاست کردووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە کۆریای باشور دووشەممە 18 ی ئەیلول بە تەواوی ڕادەست دەکرێت و ئاڵوگۆڕی بەندکراوەکانیش لە نێوان تاران و واشنتن جێبەجێ دەکرێت.
ناوبراو وتی: ئاڵوگۆڕی بەندکراوەکان دووشەممە جێبەجێ دەکرێت. 5 گیراوی ئێرانی لە گرتووخانەکانی ئەمریکا ئازاد دەکرێن و دوو کەس لەوان بە پێی خواستی خۆیان دەگەڕێنەوە ئێران، یەکێک لەوان بە پێی ئەوەی کە بنەماڵەکەی لە وڵاتێکی دیکەیە، دەچێتە وڵاتیسێهەم و دوو کەسی دیکەش داوایانکردووە لە ئەمریکا بمێننەوە. لە بەرامبەریشدا 5 گیراوی ئەمریکیش لە ئێران ئازاد دەکرێن./.