بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی لە کۆنفرانسی ” ڕۆڵی شەهید سولەیمانی بۆ بەرگری لە کەمینەکان لە بەرامبەر داعش ” وتی: داعش پاش داگیرکردنی چەندین ناوچەی نزیک هەرێمی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا، هەڕەشەکانی لە سەر هەرێم بە تایبەت شاری هەولێر چڕ کردەوە و لە ئاکامی ئەو هەڕەشانەش بەشێک لە خەڵکی هەولێر و ناوچەکانی دیکە بەرەو ناوچە ئارامەکان ڕۆیشتن و شەهید سولەیمانی بە خێرایی وەڵامی داواکارییەکەی کاک مەسعود بارزانیی دایەوە و لە گەڵ شاندێک کە منیش وەژ ڕاوێژکاری شەهید سولەیمانی لەو شاندەدا بووم، سەردانی هەولێری کرد.
ناوبراو وتی: پرۆسەکە بە ڕێنمایی و بەشدای کارای ئێران لە سێ قۆڵەوە دەستیپێکرد و بە خێرایی چووە پێشەوە و پێشمەرگەکان ورەیان زیاتر بوو و ئەمەش هاوکێشەکانی گۆڕی و هێزەکانی داعش لە ماوەی 24 تا 48 کاتژمێر لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کشانەوە.
مەسجدی وتی: پاش نەمانی هەڕەشەکان، مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا بە منی وت کە لە ڕاستیدا نازانم چۆن لە کۆماری ئیسلامی ئێران و حاجی قاسم سولەیمانی و ئێوە دەستخۆشی بکەم. نامەیەکی بۆ سەرۆک کۆماری ئێران نووسی و بە فەرمی سوپاسی کرد. منیش بەوانم ڕاگەیاند کە بەرگری لە ئێوە بەرگرییە لە مرۆڤایەتی و بۆ ئێمەش هیچ جیاوازییەک لە نێوان کورد و سوننە و ئێزدی نییە و دەبێت هەموومان ڕێگری لەوە بکەین داعش کارەساتێک بخوڵقێنێت.
باڵیۆزی پێشووی ئێران لە بەغدا وتی: ئەگەر تێکۆشانی شەهید سولەیمانی نەدەبوو، هەرێم دەکەوتە دەستی داعش و ئەمەش هەڕەشەیەک بوو لە سەر سنورەکانی ئێران. ئەمە ڕاستییەکە کە کوردەکان خۆیان باسیان کردووە. ئەوان شەهید سولەیمانییان خۆش دەوێت و بارزانی پێی وابوو کە شەهید سولەیمانی کەسێکە کە قسەکانی دەکاتە کردار./.