بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەمادە ڕایگەیاند کە ملهوڕی و زیاتربوونی دەسدرێژی و تاوانی زایۆنیستەکان بە هۆی پاڵپشتی ئەمریکا، بێدەنگی ئەورووپا و سازشتی وڵاتانی عەرەبییە.
ناوبراو وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی پیلانی بەجولەکەکردنی قودس و دابەشکردنی مزگەوتی ئەقسا و تەنانەت ڕووخاندنی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
محەممەد حەمادە وتی: ژمارەیەک لە ڕژێمە عەرەبییەکان پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ئاسایی کردووەتەوە و ئەمەش گەورەترین هاندەری تەل ئەبیب و زایۆنیستەکان بۆ زیاترکردنی تاوان و دەسدرێژییەکان لە دژی گەلی فەڵەستین بووە.
وتەبێژی حەماس لە قودس وتی: ئەرکی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییە بە یەک دەنگی و هاوهەڵوێستی لە بەرامبەر داگیرکاران بوەستنەوە و ئاشکرا ناڕەزایەتی و دژایەتی خۆیان لە بەرامبەر ڕەوتی سازشت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەرببڕن./.