بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێ مانگ پاش واژۆکردنی پرۆژەیاسای بەرزبوونەوەی ئاستی قەرزەکانی ئەمریکا لە لایەن جۆبایدنەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی قەرزە گشتییەکان زیاترە لە 33 ترلیۆن دۆلار.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی قەرزە گشتییەکان گەشتووەتە بەرزترین ئاست و لە 33 ترلیۆن دۆلاریش زیاترە.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ڕێژەی قەرزە گشتییەکان گەیشتووەتە 33 ترلیۆن و 44 ملیار دۆلار.
تا پێش ڕێکەوتنی نێوان حکومەتەکەی بایدن و کۆنگرێس، ڕێژەی قەرزەکانی ئەمریکا 31 ترلیۆن و 400 ملیار دۆلار بووە. لە ڕاستیدا ڕێکەوتن کراوە کە حکومەت دەتوانێت تا یەکەم ڕۆژەکانی ساڵی 2025 هەر چی دەتوانێت قەرز بکات./.