مێهدی زەیغەمی لە دووهەمین کۆبوونەوی هاوبەشی بازەرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق ڕایگەیاند: ئاستی بازەرگانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق لەم چەن ساڵی دوایینەدا هەڵیکشاوە و بە لەبەرچاو گرتنی بابەتی هاوسەنگی بەزەرگانی دەتوانێت 30 بۆ 40 ملیارد دۆلار ڕوو لە زیادبوون بکات.
سەرۆکی ڕێکخراوەی پەری بازەرگانی ئێران وتیشی: ئێران لە درێژەی 40 ساڵی ڕابردوو بە تایبەت 10 ساڵی ڕابردوو لە ژێر کاریگەری توندترین گەمارۆکاندا بووە، بەڵام لە بواری تەکنولوجیکا و پیشەوە دەستکەوتی زۆر باش و بەرچاوی بووە.
ناوبراو وتیشی: هەروەها لە لایەن وەزارەتی دەوڵەتی ئێرانەوە پاڵپشتی هەموو لایەنەی خۆمان بە مەبەستی پەرە پیشەیی وڵاتی عێراق تا ساڵەکانی 2035 ڕادەگەینین.