بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەرتەشی عێراق ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە دەتوانن بە تەواوەتی سنوورەکان بپارێزن و کنتڕۆڵی بکەن.
ئەلخەفاجی بە میدیای ئەلعەهدی ڕاگەیاندووە: کنتڕۆڵ و پاراستنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ هەموو وڵاتەکانی دراوسێ لە دەستی هێزەکانی سنوورەوانی و ڕێکخراوەی حەشدئەلشەعبیدایە و ئەو هێزانە ئەرکی پاراستنی سنوورەکانیان لە ئەستۆدایە.
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە هیچ هێزێکی بیانی بوونی نییە تاخود بۆ پاڵپشتی و پاراستنی سنوورەکانی عێراق لەگەڵ هێزی ئاسایشی ئەو وڵاتدا هاوکاری بکات.
ئەلخەفاجی هەروەها توانایی و لێهاتوویی و ئیمکاناتی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی لە ئاستێکی زۆر باڵا دەزانێت و جەختیشی داکاتەوە کە هێزەکانی ئاسایشی لە ڕەوتی دابینکردنی ئاسایشی ڕێوڕەسمی ئەربەعیندا، سەلماندوویانە کە توانایی پاراستنی ئاسایش و بەردەوامی ناوچەکەیان هەیە.