بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەییدا کە ڕۆژی 6 ی ڕەزبەری ساڵی 1402 ی کۆچی هەتاوی بەرامبەر بە 28 ی ئەیلولی 2023 بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە:
“ دەرفەتی ڕۆژە پڕە لە بیرەوەرییەکانی بەرگری پیرۆز بۆ سڵاوکردن لە شەهیدانی ئازیز و سەرنەویکردن لە بەرامبەر ڕۆحی پاکی ئەوان بە گرنگ دەزانم.
شەهیدان ئەستێرەکانی ڕێنمایین، نموونەکانی هەمیشە زیندوو و بێ کۆتایین بۆ ئێمە و جیلەکانی پاش ئێمە، هەڵسووکەوتی ئەوان وانەیە، ئیرادە و ئامانجی ئەوان حیکمەتە، پەیامی ئەوان دەبێت بە درووستی ببیسین و بۆ ئاوەدانی ئەم جیهان و جیهانی دواتر لە سەرجەم قۆناغ و جیلەکاندا کەڵکی لێوەربگرین. سڵاوی خودا و پیاوچاکەکانی لە شەهیدانی ئازیز “./.