بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ پێنج شەممە 28 ی ئەیلولی 2023، لە میانەی چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە ئەندامان و خانەنشینانی سوپا، وتی: ئێوە موڵەتی ئەوەتان بە دوژمن نەداوە کە بە ئامانجەکانی بگات و هێشتا لە گۆڕەپانەکەدا ماونەتەوە، گرنگ ئەوەیە کە زیاتر لە چوار دەیە بە هێز و ورەی بەرزەوە ماونەتەوە، ئێوە ڕێگریتان لەوە کردووە کە پیلانەکانی دوژمن سەر بگرێت.
ناوبراو وتی: ئێوە ساڵانێکی دژوارتان بەڕێکرد بەڵام پاشەکشەتان نەکرد و تا کۆتایی شەڕی سەپێندراوی هەشت ساڵە لە بەرەکانی شەڕدا بۆ بەرگری لە ئێرانی ئازیزی ئیسلامی مانەوە.
فەریق سەلامی وتی: ئێوە ترستان لە هیچ شتێک نەبوو و بەردەوام چەکتان لە سەر شان بوو تا بەرگری لە خاک و خەڵکی خۆتان بکەن، ئێوە بە سەر چەک و هێز و مووشەک و تانک و فڕۆکەی دوژمنی پاڵپشتیکراودا زاڵ بوون.
فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ئێوە هێشتا لە گۆڕەپانەکەدا ماونەتەوە و دوژمن لە ئامادەبوونی ئێوە دەترسێت و نیگەرانە.
ناوبراو وتی: دوژمن وازی نەهێناوە، شکستی هێناوە، ئەویش شکست لە پاش شکست، بەڵام دیسانەوە هەستاوەتەوە و بە شێوازێکی دیکە گەڕاوەتەوە، ئەمجارە لاواز و کەم هێزە و ئەو دوژمنەی ساڵانی دوور نییە./.