بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیسماعیل خەتیب ڕایگەیاند کە دوژمنان هەوڵی ئاڵۆزکردنی سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران دەدەن و وتی: دوژمنان لە ڕۆژانی ڕابردوودا پیلانی ئەوەیان داڕشتبوو کە چەندین کەسایەتی ئائینی، دادوەر و پاسدار تیرۆر بکەن و لایەنەکان وەک تۆمەتباری تیرۆرەکان بناسێنن و بەمەش ناکۆکی و دووبەرەکی تائیفی و ئائینی بخەنە ناو کۆمەڵگاوە.
ناوبراو وتی کە دوژمنان هەوڵ دەدەن سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران ئاڵۆز بکەن و پێویستە زانایانی ئائینی سوننە و شێعە و بەرپرسان ووشیار بن./.