بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە کۆماری قەرەباغ لە بەرواری 1 ی کانوونی دووەمی 2024 ەوە بوونی نامێنێت و هەڵدەوەشێتەوە.
سامۆل شاهرامانیان سەرۆک کۆماری قەرەباغ بە واژۆکردنی فەرمانێک هەڵوەشانەوەی سەجەم دامودەزگا حکومییەکانی ڕاگەیاند و لە فەرمانەکەیدا ئاماژەی بە دۆخی دژواری سیاسی و سەربازی داوە.
لەو فەرمانەدا هاتووە کە بە گرنگیدان بە دەستەبەرکردنی ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی قەرەباغ و ڕەچاوکردنی ڕێکەوتنەکان بە نێوەندگێڕی هێزەکانی ئاشتیپارێزی ڕووسیا و هەروەها بە پێی ئەو ڕێکەوتنەی کە لە گەڵ نوێنەرانی کۆماری ئازەربایجان کراوە، سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان تا 1 ی کانوونی دووەمی 2024 هەڵدەوەشێنەوە و کۆماری قەرەباغ کۆتایی بە بوونی خۆی دێنێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش لە سەر زاری سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی ناوچەی قەرەباغی شاخاوی (65 هەزار و 36 کەس) ناوچەکەیان بە جێهێشتووە./.