بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی هاوخەمیی بۆ گەل و حکعومەتی پاکستان بڵاو کردەوە و ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی هەینیی لەو وڵاتە کرد.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لەو پەیامەدا ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی ئەوەی هەیە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە تیرۆر و توندڕەوییەک هاوکاری حکومەتی پاکستان بکات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی کرد کە بە جیدی لە بەرامبەر ئەم کردەوە تیرۆریستییە کاردانەوەیان هەبێت و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی وەها ڕووداوێکی تاڵ بکەن./.