بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێحسان عەتایا ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختیکردەوە کە ئەم بزوتنەوەیە ئامادەیە بۆ سەرکەوتنی ڕێگا و ئامانجەکانی، هەر تێچوویەک بدات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی هەوڵی پەرەسەندنی لە چەندین وڵاتدا دەدات و وتی: دامەزراندنی جیهادی ئیسلامی وەک ڕووناکی هیوا لە ڕێگای ئازادکردنی فەڵەستین بووە و لە گەڵ هەر لایەنێکدا دەبێت کە دژی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بێت.
عەتایا بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا دوژمنی گەلی فەڵەستین نییە، وتی: هاوپەیمانییەکی گەورە بە سەرکردایەتی ئەمریکا دوژمنایەتی گەلی فەڵەستین دەکات.
ئەو بەرپرسەی جیهادی ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە زایۆنیستەکان بە کوشتن و تاڵانکردن خاکی فەڵەستینیان داگیر کردووە، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە داگیرکاریی خاکی فەڵەستین، هەوڵی تاڵانکردنی سەرچاوەکانی ناوچەکە بە گشتی دەدات.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: ئەمریکا بە هەموو شێوازێک پاڵپشتی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکات و بەم هۆیەوە نامانەوێت هیچ کات پەیوەندیمان لە گەڵ ئەو وڵاتە هەبێت.
ئێحسان عەتایا وتی کە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران قووڵ و ستراتیژییە و هەروەها لە گەڵ سوریاش پەیوەندییەکی بەهێزمان هەیە.
ڕاشیگەیاند کە جیهادی ئیسلامی پەیوەندییەکی بەهێزی لە گەڵ حزبوڵڵای لوبنان هەیە و لە هەفتەکانی داهاتووش چەندین کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی چین دەکرێت./.