ڕەنگە هەندێک پرسیاری ئەوە بکەن کە بۆ خۆڕاگری فەڵەستین پلانی هێرشەکانی بە ناوی زریانی ئەقسا دەستپێکرد و چ هۆکارێک هەبووە کە هێرشەکە لەم قۆناغەدا دەست پێبکات؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەبێت باس لەو هۆکارانە بکەین کە بە درێژایی ئەم هەموو ساڵە کەڵەکە بووە.
یەکەم ئەوەی کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە ساڵی 2007 گەمارۆیەکی تاقەتپڕوکێنی بە سەر کەرتی غەززەدا سەپاندووە، واتە نزیکەی 17 ساڵ. لە ماوەی ئەم ساڵانەدا بە پێی ئەو هەموو کێشە و قەیرانە ئابورییە، ڕێژەی هەژاری گەیشتە لە سەدا 64 و لە سەدا 57 ی خێزانە فەڵەستینییەکان بە هۆی نەبوونی ئاسایش و سەقامگیرییەوە هەستیان بە ئازارێکی زۆر دەکرد.
لە هەمان کاتدا شەڕە یەک لە دوای یەکەکان لە کەرتی غەززە، هەزاران شەهید، بریندار و ئاوارەی لێکەوتووەتەوە.
سەرەڕای ڕوبەڕوبونەوەی سەربازی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو، دەتوانین بڵێین کە خۆڕاگری فەڵەستین بە جێبەجێکردنی تەکتیکی فریودان، وای پیشان دەدا کە خوازیاری شەڕ و ڕوبەڕوبونەوە نییە، هەرچەندە بە نهێنی پەرەی بە هێزی سەربازیی خۆی دەدا.
لە وەها هەلومەرجێکدا ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستیی لە ڕووی هەواڵگرییەوە پیشاندا، لە بەر ئەوەی کە هیچ کات بیری لەوە نەدەکردەوە کە خۆڕاگری زیاتر لە دیواری جیاکەرەوە بتوانێت هێرشێک بکاتە سەر ناوچە داگیرکراوەکان و دەیان کەس لەوان بە دیل ڕەوانەی کەرتی غەززە بکات.
زریانی ئەقسا دەتوانین بە سەرەتایەک بۆ کۆتایی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ناو ببەین کە هۆکاری سەرەکی شکست و دۆڕانەکانی ڕژێمی داگیرکارە لە چەند ساڵی ڕابردوو، هەرچەندە سەرجەم سیاسەتەکانی شکستی هێناوە و بە ئامانجی ئەوە بووە کە لە دادگاییکردن و سزادانی ڕێگری بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا عبرییەکان، لە سەدا 75 ی دانیشتووانی شارۆچکەکان دەڵین نتانیاهۆ بەرپرسی سەرەکییە لە شەڕی دژ بە حەماس و غەززە. لە سەدا 66 ی زایۆنیستەکانیش داوای دەست لە کار کێشانەوەی ئەویان کردووە.
ڕژێمی زایۆنیستی لە بواری ئابوریش تووشی زیانێکی گەورە بووە. وەزارەتی دارایی ئەم ڕژێمە ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی زیانە ئابورییەکان تەنیا لە مانگی تشرینی یەکەم زیاتر لە 18 ملیار دۆلار بووە، هەروەها پێشبینی ئەوەی کردووە کە ڕێژەی کورتهێنانی بودجەی ساڵی نوێی زائینی لە 20 ملیار دۆلار زیاتر بێت./.