بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ڕاگەیاند کە هەر 10 خولەک منداڵێک لە غەززە دەکوژرێت. هۆشدرای ئەوەشیدا کە هیچ شوێنێک و کەسێک پارێزراو نییە.
ناوبراو وتی: نیوەی 36 نەخۆشخانەکەی غەززە و دوو لە سەر سێی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە کار کەوتوون و ئەوانەی کە هێشتا سەرقاڵی چالاکین، گوشارێکی زۆریان لە سەرە.
ئەدهانۆم وتی کە سیستەمی تەندرووستی غەززە بەرەو لەناوچوونی کۆتایی دەڕوات.
ڕاشیگەیاند کە لە 7 ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا 250 هێرش کراوەتە سەر نەخۆشخانە و ناوەندە تەندرووستییەکان./.